مێهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قزڵحەسار لە سێدارە دران

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مێهدی حەسەنی”خەڵکی زەنجان”بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو”خەڵکی تاران، لە بەندیخانەی ناوەندی قزڵحەسار لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سێدارە دران.

مێهدی حەسەنی ٤٨ ساڵە لە خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی و و بێهرووز ئێحسانی ٦٩ساڵە لە سەرماوەزی١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێن و لە خەرمانانی ١٤٠٣ لە لایەن قازی پەیمان ئەفشاری بە تۆمەتی “محاربە”افساد فی الارض” و ئەندامەتی لە موجاهدینی خەڵق سزای سێدارەیان بەسەر دا دەسەپێندری. ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کرا.