هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەزا عێزەتتاج، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ، پاش نزیکەی دوو مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیێ ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ڕەزا عێزەتتاج، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “شاهوانە”ـی سەربە شاری شنۆ، پاش زیاتر لە ۲مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۲ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ۱۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرابووەوە بۆ شوێنێکی نادیار کە تاکاتی ئازادکردنی کاتیی، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی بە بنەماڵەکەی نەدابوو.