
خۆڕاگری: فەرزانە ڕەشیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بانە پاش دوو مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، فەرزانە ڕەشیدی، خوێندکاری خەڵکی شاری بانە، پاش دوو مانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەق ئازاد کراوە.
ناوبراو دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.