ئیقباڵ پێشکاری چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگر: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕؤژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئیقباڵ پێشکاری”چالاکی کرێکاری دوای نیزیک بە مانگێک مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاوولاتییە ڕۆژی ٢٧ی بەنەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی لە گەڵ چەند کەس لە چالاکانی کرێکاری دەستبەسەر کرابوو کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.