چالاکوانێکی کرێکاری بەندکراوی خەڵكی سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئەمجەد گراخیز، چالاکوانی کرێکاری بەندکراوی خەڵكی سنە پاش یەکمانگ و ١٥ڕۆژ ڕاگیران لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەمجەد گریاخیز، چالاکوانی کرێکاری بەندکراو و ئەندامی کەمپەینی “نا بۆ سێدارە”ـی خەڵكی شاری سنە پاش ٤٥ڕۆژ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو پێشتر ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە سزای ٦مانگ بەندکردنی تەعزیزی و ٢ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاندبوو و هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕ ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦مانگ بەندکردن ڕوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە کرا.