دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بەناوەکانی “محەممەد ئەمینپوور، مێهدی کەماڵی، ئومێد ڕەحیمزادە و زەکەریا مورادی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، زەکەریا مورادی، ئومید ڕەحیمزادە، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمینپوور، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو چوار هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گوازستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.