دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە، دوو هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارە بەناوەکانی “محەممەد سوڵتانی و محەممەد مورادی” دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە بەردەوامیی سەرکوتکردنەکانی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە پیرانشار، محەممەد سوڵتانی، خەڵکی گوندی “خوڕینج”ـی سەربەشاری پیرانشر و محەممەد مورادی، خەڵکی گوندی “بێکۆس”ـی سەربەو شارە، لەلایەن چاکدارە تێرۆریستەکانی خامنەیی دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

چەکدارانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و ودروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.