خۆڕاگری: ئاروین نیکپەی، خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەربە مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارسەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان، بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاروین نیکپەی و دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
نیکپەی کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دسبەسەر کراوە، تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی هیچ زانییەرک لە بەردەستدا نییە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکەن.