نەغەدە: عەبدوولا ساجوبڵاغی زیندانی سیاسی پێشوو ماڵئاوایی لە ژیان کرد

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی خەلیفەلیانی سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی “مام عەبدووڵا ساجوبڵاغی “ناسراو بە عەبدووڵای ڕەحیمی زێنێ بە هۆی پیری و نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مام عەبدووڵا کەسایەتییەکی ناسراو جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەو شاری نەغەدە بوو. خوالێخۆشبوو بە هۆیی  هەڵوێستە نەتەوەییەکانیەوە ناسرابوو، چەندین جار لە لایەن هێزە کۆنەپەرەستەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکرێ و دەخرێتە کۆنجی بەندیخانە،بەڵام خۆڕاگری و باوەڕەکانی مام عەبدووڵا زۆر لەوە بەهێزتر بوون کە ئەشکەنجە و زیندان بە چۆکی دابهێنێت،هەر بۆیە دوابەدوای ئازاد بوونی لەسەر ئەرکە نەتەوەییەکانی خۆی بەردەوام دەبوو،تا کۆتایی ژیانیشی بە ئیمانێکی پۆڵاینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەوڵی دەدا.

بەم بۆنەوە بە ناوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام عەبدووڵا و خەڵکی ناوچەی نەغەدە و هاوبیرانی مام عەبدووڵا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.بە هیوای وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی مام عەبدووڵاو یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێت.