دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهرام عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، شەهرام عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە بە جلی شەخسییەوە لە شەقامەکانی شاردا دەسووڕێنەوە، ناوبراویان دەسبەسەر و ڕفاندوویانە.

شەهرام عەزیزی بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە جوانڕۆ بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفێندراوە و هەروەها پاش ئەوەیکە دەسبەسەریان کردووە گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان.