خۆڕاگری: دوو برای خەڵکی کامێران بەناوەکانی “حیسام و سیروان کەرەمی” لەلایەن هێزەکانی چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” حیسام کەرەمی، خەڵکی گوندی “چرۆسانە””ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکراوە و هەروەها سیروان کەرەمییش لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە کامێران دەسبەسەرکراوە و دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە ژێر ئەشکەنجەی تونددا و دەستگرتن بەسەر لاپەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مۆبایلەکەیدا، ئازادکراوە.
شایانی باسە کە، ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی حیسام و سیروان کەرەمی، ئامۆزایانی بورهان کەرەمی، شەهیدی شۆڕی ژینا، لە بەردەستدانییە و چارەنووسی حیسام کەرەمی لەدوای دەسبەسەرکرانییەوە بەناڕوونی ماوەتەوە.