بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەدیجە مەهدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئەیوان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام و بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیلام گوازرایەوە.

خەدیجە مەهدیپوور، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە کاتی تێپەڕاندنی سزای ٢٠ مانگ، لە ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ئازاد کراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵەوە.