دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومید مەولوودیان، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکانلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئومید مەولوودیان، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “کەرێزەی سەردار”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ بەڵگەیە، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی تۆقێنەر، دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە  بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.