
خۆڕاگری: بێهزاد دافعی، نووسەری خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۳ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، دوکتور بێهزاد دافعی، نووسەر بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی بەشداریکردنییەوە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو برایەکیش بەناوی “کاروان دافعی” بەهەمان هۆکار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەسنووی ئەو دوو برایە لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.