مەهاباد:سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٨ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی “سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

 ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی “سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور”برای شەهیدی شوڕشی ژینا سەید کەماڵ ئەحمەد پووربێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.