خۆڕاگری: لە درێژەی بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ناوی شەش کەسی دیکەی دەسبەسەرکراو ئاشکرا بووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلێکی نوێی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆی دەست پیکردووە و تا ئێستا ناوی شەش کەس لە دەسبەسەرکراوان ئاشکرا بووە کە بریتین لە: عەبدولکەریم کاکۆڵی، سلێمان گڵۆڵانی، خزر عەبدوڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شنۆ، نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢ بۆ چواری بەرەبەیانی، هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکانی ئەو شارە و دەسبەسەر و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا ناوی شەش کەس ئاشکرا کراوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر جارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.