دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “عادڵ کاکە” دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە درێژەی گوشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتییانی خەڵکی مەهاباد و دەسبەسەرکردنیان، عادڵ کاکە، یەکێکی دیکە لە هاووڵاتییانی ئەو شارەیە کە لەلایەن ‌یزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و بەوەش ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتۆتە ٤کەس.

ناوبراو خەڵکی گوندی “دۆستاڵی”ـی سەربە شاری مەهابادە و لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.