پیرانشار: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی باوەلەی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی”ئیدریس محەممەدی ئازەر”دوای ئەوەی بە تەلەفۆن لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران بانگهێشتی شوێنێکی دیاری کراو دەکرێت، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.