خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سەقز، دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی شەیدا شێخی و ئاکۆ سوڵتانی دەسبەسەر کردووە و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەیدا شێخی، تەمەنی ٢٥ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ڕۆژی شەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ئاکۆ سوڵتانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣١ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
جێی ئاماژەیە کە، تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا بێسەروشوێنن.

Be the first to comment