خۆڕاگری: شاهین واحیدپەرست و محەمەدئەمین بیگلەری، لە دەسبەسەرکراوانی مانگی “بەفرانباری خوێناویی”، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٥ی ئەپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” محەمەدئەمین بیگلەری و شاهین واحیدپەرست، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانە گشتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، کە لە دۆسیەی ئاگرتێبەردانی بنکەی بەسیجی کاوە لە شەقامی دەماوەندی تاران، لە پڕۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بە فەرمانی دەسەڵاتی قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دران.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج بەندکراوی سیاسیی ناڕازی لەم دۆسیەیەدا لە بەندی گشتیی زیندانی قزڵحەسار دەرهێنراون و بۆ شوێنێکی نادیار بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان گوازراونەتەوە و دۆسیەی ئەو کەسانە لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی قازی ئەبولقاسم سەڵواتی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و سزای لەسێدارەدانیان لە ١٨ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بۆ دەرچووە.

Be the first to comment