“مامۆستا ڕەحمەت نسووحی” بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١١ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی “مامۆستا ڕەحمەت نسووحی” خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە ٢ ملیارد تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

ڕؤژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی ئەو مامۆستا ئاینیییە کوردە لە خاڵی پشکنینی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا،کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لە بەر دەست دا نییە.