نەغەدە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاتی نەغەدە بە ناوی”ئاسۆ قەلەندەری”لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شار نەغەدە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی دیار نییە.