سنە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنسنە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی”ڕەزا کاوە”لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و دەستیان بە سەر کەلۆپەلە شەخسییەکانی ناوبراو دا گرتووە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی دیار نییە.