سەقز: دەستبەسەر کردنی ٧ هاووڵاتی خەڵکی شار سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی ٧هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی”کورش فارووقی، سامان پاشایی، ئەفحەم مورادیان، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسلی، کاوە حیجازی، ئازاد مرادیان”لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان  هاووڵاتی کورش فارووقی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە، بەڵام ئەو ٦ هاووڵاتییەی تر تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان دیار نییە.