گیان لە دەست دانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان

خۆڕاگری:  ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،لە شاری بۆکان هاووڵاتییەک  بە ناوی مستەفا شەعبانی”کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکرابوو گیانی لە دەست دا.