کرماشان مێهدی جەمشیدی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٧ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی”مێدی جەمشیدی”لە ناڕازیانی هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان دوای ٢ نیزیک بە مانگ مانەوە لە بەندیخانە نە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

 ڕؤژی ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “مێهدی جەمشیدی” دوای بەشداری کردنی لە خۆپێشاندانی بەر دەم پەروەردەی کرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە شیمیایی کردنی قوتابیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکرابوو.