کرماشان، دەستبەسەر کردنی مێهدی جەمشیدی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی”مێهدی جەمشیدی” دوای بەشداری کردنی لە خۆپێشاندانی بەر دەم پەروەردەی کرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە شیمیسی کردنی قوتابیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەوهاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی شەخسی ناوبراودا داگرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.