پاوە: دەستبەسەر کردن خوێندکارێکی دکتۆرا لە شاری تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی دکتۆرای زانکۆی عیلم و سەنعەت لە تاران بە ناوی “بەسیر ئەحمەدی” خەڵکی پاوە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.