دێولان : فەردین فەتحی بۆ جێ بە جێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی”فەردین فەتحی” کە لە ڕەوتی خرۆشانی خەلکی دێولان دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە سزای ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و٣ ساڵ و ٦ مانگ بەند کرانی هەڵپەسێردراو حوکم درابوو ، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری قووروە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ٧ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو کە دوای زیاتر لەو سێ حەوتوو بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە سزای ٥ مانگەکەی بە هەژمار کردنی ماوەی دەستبەسەر کردنی جێبەجێ دەکرێت.