دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی نێی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی یەک شەممەشەممە ٢٨ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی “ئۆمید فەرەجی” هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.