“عەبدووڵڵا شەریفزادە” سزای بەند کرانی دەسبەسەر بەسەر دا سەپێندرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”عەبدووڵڵا شەریفزادە” ٣٠ سالە خەڵکی سەقز ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆلە لایەن دادگای شوڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندی هێزە کوردە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی غیابی سزای ١٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپاند.

شایانی باسە کە داوای پێداچوونەوە بە پەروەندەی ناوبراو لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە رەد کراوەتەوە،هێزە ئەمنییەکان چەندین جار بە مەبەستی دەسبەسەر کردنی هێرشیان کردۆتە سەر بنەماڵە و شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە.