“ماشەڵڵا کەرەمی” باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی(کۆمار) لە گیانبەختکراوانی شوڕشی ژن،ژیان،ئازادی لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی لە دۆسییەکی دیکە دا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە سزای ٨ ساڵ ١٠ مانگ بەند کران و ١ ملیارد و ٩٠٠ملیون تمەن پێ بژاردن و دەسبەسەر داگرتنی مڵک و ماڵی بەسەر دا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دەسبەسەر کراوی کوردی خەڵکی بیجار “ماشاڵا کەرەمی” لە لایەن دادگای شوڕشی شاری کەرەج بە تۆمەتی پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١ ساڵ و کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی ٥ ساڵ و لەسەر یەک ٦ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپاند.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلەکانی داگرت
ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگوێزرا ناوبراو پاش سێ مانگ دەسبەسەرکران لەقەرەنتینە بۆ بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیە گوازرایەوە.