نووسەر لێکۆلەری کورد موژگان کاوسی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

“موژگان کاوسی” نووسەر وچالاکی بواری زمانی کوردی خەڵکی کەلاردەشت ی مازەندەڕان کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی ساری سزای ٥ ساڵ و ٢ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، دوای ئەوەی داوای پێداچووە بە پەروەندەکەی قەبووڵ کرا، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شوڕشی ساری سزاکەی بۆ یەک ساڵ بەند کرانی تەعزیری گوردرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، موژگان کاوسی، چالاکی ئێتنیکی و هەڵسووڕ لەبواری زمانی دایکی کە لە کوردەکانی ناوچەی “کەلاردەشت”ـی پارێزگای مازەندەرانە، لەلایەن لقی بەڕێوەچوونی سزاکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بانگ کراوە و هەر لەوێوە دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری “تەنکابۆن”ـی ئەو پارێزگایە کرا.

ناوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ساری، بەتۆمەتی تێکدانی کۆمەڵگە و دژایەتی ئاسایشی گشتی، سزای ٣٩مانگ بەندکردن، بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە ڕێبەریی کۆماری ئیسلامی سزای ١٥مانگ و ١ڕۆژ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران سزای ٨مانگ بەندکردنی بەرسەردا سەپێندرابوو و هەروەها بەپێی یاساکانی سزای قورس، لەکۆی گشتی سزاکانی، دەبێ سزای ٣٩مانگ بەندکردن لە بەندیخانەی تەنکابۆن جێبەجێ بکات.