دەسبەسەر کردنی ئاریان یوسفی دوای دیپۆرت کردنەوەی لە تورکییە بۆ ئێران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممەشەممە ٢٣ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی “ئاریان یوسفی” هاووڵاتی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی بۆکان دوای گەڕاندنەوەی لە وڵاتی تورکییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری سەڵماس.

شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعاتی سەڵماس بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە کورەکەیان لە لای ئەوان ڕاگیراوە. “ئاریان یوسفی”ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دایک و چەند کەسی تر لە وڵاتی تورکییە دیپۆرتی ئێران کرانەوە کە دایکی توانی ڕابکات.

ئاریان یوسفی پێشتریش بە هۆکاری چالاکی تەبلیغی لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی سزای ٥ مانگی بەسەردا سەپێندرابوو.