دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە ناوەکانی”ڕێبوار عەبدووڵاهی”سەدیق ڕەیحانی” تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ڕێژیم لەو شارە، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.

“ڕێبوار عەبدووڵاهی” کە ٢١ پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو بە بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی و هەروها “سەدیق` ڕەیحانی” کە ١٥ی پووشپەڕ دەسبەسەر کرابوو بە ۆارمتە ٣٠٠ ملین تمەنی بە شێوەی کات ئازاد کران.