
خۆڕاگری: ئەیووب خەسرەوزادە خەڵكی بۆکان، ئومید عەبیدیخا خەڵكی سەقز و هێمن ڕەنجبەر خەڵكی مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئومید عەبدیخا، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز و هێمن ڕەنجبەر، هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
هەروەها ڕۆژی هەینی، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەیووب خەسرەوزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.