دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی ئایینی لە شاری پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی”مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی ” پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی دوای بانگهێشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیان و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە  زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.