دەستبەسەر کردنی خوێندرارێکی علومی دینی لە شاری جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی علومی دینی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی”سەید تارق حوسێنی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ناوبراو بە بێبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.