دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە مەهاباد

خۆڕاگری: محەممەد عەفیدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەهاباد بانگکراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد عەفیدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەردەشت و دانیشتووی گوندی “سەهۆڵان”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ بەبێ بوونیهیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئیدارەی ئیتلاعات هیچ وڵامێکیان نادەنەوە.