خۆڕاگری: ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی گوندی “سەهۆڵان”ـی سەربە شاری مەهاباد، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کران هەرلەوێ دەسبەجێ لەلایەن چەکدارانی ئەو ناوەندە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ڕۆژێک پێشتر بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو مێرمنداڵە و ماڵەکانیان پشکنیوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان دروست کردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.