نزیکەی ٦٠هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە بانگ کراون

خۆڕاگری: نزیکەی ٦٠هاووڵاتیی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان، بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و هەڵپەڕکێ، لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە لە پیرانشار بانگ کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، لانیکەم ٥٨هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مەهاباد و بۆکان بەتۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگری یەکدەستی کوردی و هەڵپەڕکێ لە ڕێورەسمێکی زەماوەنددا، لەلایەنلقی ١ی دادگای کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بۆ دادگاییکردن بانگ کراون.

ئەو هاووڵاتییانە لە نامەیەکی دادگادا ئاگادار کراونەتەوە بۆ کە دەبێ لەماوەی ٥ڕۆژدا سەردانی لقی ١ی دادگای ڕێژیم لە پیرانشار بکەن و بانگکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەهۆی سکاڵای یاسایی پۆلیسی “فەتا”ـی ڕێژیمەوە بووە بەتۆمەتی لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی یەکدەستی ڕەنگی خاکی و هەڵپەڕکێ و سەمای دێرینی کوردی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا کە لە ١٠ی سەرماوەز بەڕێوەچوو بوو.

ناوی ئەو ٥٨هاووڵاتییە بریتین لە: عەبدوڵڵا شارەبان، ئەنوەر تار، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد، دیار مەحموودی، جەماڵ مەحموودی، شێخ محەممەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، ئەبووبەکر حەسەنی‌نژاد، ئەمید محەممەدی، حوسێن خەدیرپوور، ڕەسووڵ پیرۆتی، مەنسوور قادرزادە، یوسف محەممەدئەمینی، حەسەن ئیسماعیلی، موبین پاس، ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیز خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەممەدشەریف ئەمینی، محەممەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، عەلی دانشی، دیاکۆ مەحموودی، عەبدوڵڕەحمان سوارە، محەممەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، هەمزە زیباکەلام، عەبدولڕەحمان سوارە، شەریف یوسفی، ئەمید چاوباز، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزی خلخانە، ئەبووبەکر ئیراندووست، محەممەد ڕەستگار، سەید ئومید قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵیانپوور دێشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یوسفی، سەید محەممەد ساڵحی، مرادڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتی‌شاد، تەبیب مودەڕسی، عآدڵ دانشی، بایزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکەڕەش، خالید ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانی‌پوور، حەسەن چەمەنی محەممەد ڕەسووڵپوور، سدیق کەریمی، ئەلیاس محەممەدی و مکایل ئەحمەدزادە.