دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای بەسەر دوکتورێکی کورددا سەپاند

خۆڕاگری: دوکتور ئەفشین ئەحمەدپوور، خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپاندووە و بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێ ‌قەدەغە کردووە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، د. ئەفشین ئەحمەدپوور، پزیشکی پسپۆڕی دڵ لەسەر ئەوەیکە بابەتی ڕەخنەگرانەی لە پەیجەکانی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردۆتەوە، لەلایەن لێکۆڵەری لقی ٥ی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە کرماشان، ڕێگری لێ‌کراوە کە چیدیکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چالاکی نەکات و هەروەها سزای پێبژاردنی بە بڕی ٥٠ملیۆن تمەن نەغدیشی بەسەردا سەپێندراوە.

د. ئەفشین ئەحمەدپوور، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕەخنەگرتن لە “ئەربەعینی حوسەینی، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، چۆنییەتی کوژرانی عەباسی کوڕی عەلی و کۆمڵێ ڕەخنەی ئایینی کە کۆماری ئیسلامی لەو ڕێگەیەوە خۆڵ لە جاوی خەڵک دەکا” سزا دراوە و نابێ جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاک بێت.