دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و ڕفێندراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ـی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی، بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هیزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، ژمارەیان ١٢کەس بووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تاریق ڕەحیمپوور و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی و پاش بێڕیزیکردن دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار کە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.