هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: دیاکۆ یەزدانۆەنا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ۲۷ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دیاکۆ یەزدانپەنا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، کە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانە.

ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا و ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی دڕەندانە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو و دواتر تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمیان خستە پاڵی و دواتر هەر بەوتۆمەتە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لە بۆکان، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.