
خۆڕاگری: سیرووس مەولوودی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد، پاش پێنج ساڵ بەندکردن بەپێبەندی ئەلیکترۆنیکی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ۲۷ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیرووس مەولوودی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕکردنی ٥ساڵ بەندکردن کە سزای ٦ساڵی بەسەردا سەپێندرابوو، بەپێبەندی ئەلیکترۆنیکی لە بەندیخانەی “عادڵاوا”ـی شیراز، ئازاد کراوە.
ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە؟ ٨ی بانەمەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شیراز دەسبەسەر کرا و لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاویدا لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بەتۆمەتی کردەوەی چەکداری بەدژی ئاسایشی گشتی، سزای ٦ساڵ بەندکردن تەعزیری و ۲ساڵ دوورخستنەوە و ۲ساڵیش قەدەبوونی هاتووچۆی بۆ دەرەوەی ئێرانی بەسەردا سەپێندرا.