دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی میاندواو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی “شەهرام ڕەنجبەر” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میاندواو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “شەهرام ڕەنجدەر” هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “گامێشگۆلی”ـی سەربەو شارە و بەبێ بوونی بەڵگەنامەی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێڕێزیکردن بەو هاووڵاتییە و بنەماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.