پەسەندکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یوسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بانە، لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێادرەی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای لە سێدارەدانی یوسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری بانەی پەسەند کرد و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

ناوبراو پاش تێپەڕبوونی ٣ساڵ ٢ ٤مانگ دەسبەسەربوون، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” بەتۆمەتی  چالاکیی چەکدارانە بەدژی حکوومەت، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو سزایە لە دیوانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پەسەند کرا و لە بەندیخانەی سنە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.