دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سەقز،سزای بەندکردنی بەسەر هاووڵاتییەکدا سەپاند

خۆڕاگری: میلاد فازڵ‌پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە، سزای یەک ساڵ بەندکردنی هەڵپەساردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕایگەیاند: میلاد فازڵ‌پوور، هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ساڵانی خەڵکی ئاوایی “مەلقەرەنی”ـی سەربە شاری سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە سەقز، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای یەک ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.

میلاد فازڵ‌پوور، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی هەمان مانگ، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٧٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ئازاد کرا.