
خۆڕاگری: ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهابا، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ۳ساڵ و ٦مانگ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲٥ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر سزای ۳ساڵ و ٦بەندکردنی بەسەردە سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ۳۰ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ۳ساڵ و نیو بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕێگریان کردووە لە بڵاوکردنەوە ئەو هەواڵە.