سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٥مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای پێنج مانگ بەندکردن و پێبژرادنی بڕی ١٠ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و دواتر فوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری سنە.